نها نیوز – هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیان بە خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی (550)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌له دانیشتنی نائاسایی خۆیدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17ی (ته‌مموز/7)ی 2025 ده‌ریكرد، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكرد به خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (ئایار/5)ی 2025، خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بوو به‌و بڕیاره‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ركردا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "به گه‌یاندنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێندرێت بۆ ڕێكخراوی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی (سۆمۆ)، به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر راده‌ستكردنی، یه‌ك لەدوای یه‌ك تا ئه‌و بڕه پارانه رەوانە ده‌كرێن كه‌له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاریان له‌سه‌ردراوه".
وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندووە "جگه له وه‌رگرتنی پاره‌ی سه‌ره‌تایی 120 ملیار دینار له داهاته نانه‌وتییه‌كان، به‌رده‌وامبون له جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه".
وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی دووپاتیده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه یاسایی و ده‌ستوریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان خەرجکردنی مووچە تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌پابه‌ندبونی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.