نرخی زێر زیاتر لە 7 دۆلار بەرز بووەوە
نهنایوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تەمموزی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧ دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪30 باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 563 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 657 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 688 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 750 هەزار دینارە
|