بانکێک پێدانی قەرزی راگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
بانکی ڕەشیدی عێراقی، قەرزی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە (کردیت کارد)ـەوە دەخاتەگەڕ، كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرە مەدەنی و سەربازیانەی حكومەتی عێراق دەگرێتەوە كە كارتی بانكەكەیان هەیە و لەو بانکە موچەكانیان وەردەگرن، یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە تەمەنی لە 75 ساڵ زیاتر نەبێت و زۆرترین بڕیش 15 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ یەكشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قەرزی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە كە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت، کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری دەگرێتەوە، کە لە بانكەكە موچەکانیان وەردەگرن کە زۆرترین بڕی قەرزیش 15 ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕی قەرزەكە یەکسانە بە پێنج مووچە، هەروەها زۆرترین بڕی قەرزیش 15 ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت. پێشکەشکردن تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی بانکی ڕەشیدەوە، بەپێی مەرجی دیاریکراو کە یەکێک لەوانە ئەوەیە تەمەنی پێشکەشکار لە 75 ساڵ تێپەڕ نەکات.
|