ئابوری

سەرۆکی لیژنەی دارایی کاتی تەمویلی مووچەی هەرێم رادەگەیەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پابەندی لە هەرێم و بەغداد دەكات و مەرجی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات، دەشڵێت " پاش ئەوەی دەستکرا بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە، ئەوکات وەزارەتی دارایی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات".

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەو مەرجەی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پابەندی رێككەوتنەكان بن.

وتیشی، "دەبێت هەرێم پابەندی رادەسكردنی نەوت بێت بە كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی و داهاتی نانەوتی رادەست بكات ئەو كات رێككەوتنەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت."

عەتوان عەتوانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی "وەزارەتی دارایی هەڵدەسێت بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی هەردوولا پابەندی رێککەوتنی نێوانیان دەبن و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەسێت بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە، بەتایبەت ئەو خاڵانەی پەیوەستن بە داهاتە نانەوتییەکان و رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، پاش ئەوەی دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە، ئەوکات وەزارەتی دارایی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات".

 

 

2025-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.