ئابوری

تەیف سامی لەسەر هۆکاری نەناردنی مووچە یەکەم قسەی خۆیکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادەبوو وێڕای ئەوەی باسی لەوەکرد کە ناردنی مووچە پەیوەندیدارە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، لەلێدوانێکی نوێشدا دەڵێت "هەرێم پابەندە داراییەکان جێبەجێناکات".

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد "هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ ناکات".

لەبارەی بودجەشەوە وتیشی "ئامادەکردنی خشتەکانی بودجە سوودی نابێت ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ نەکا".

بەوتەی وەزیری دارایی عێراق "ناجێگیریی نرخی نەوت هۆکارێکی دیکە بۆ ئامادە نەکردنی خشتەکانی بودجە".
2025-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.