ئابوری

بریارە سبەینێ هەرێم نیوەی داهات ڕادەستی بەغدا دەکات

نها نیوز-هەواڵەکان

بریارە سبەینێ رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە وهەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ بەغدا بنێردرێت,میدیاکانی عێراقیش، بڵاویان کردەوە، لەماوەی کەمتر لە مانگێک مووچەی سێ مانگ خەرجدەکرێت".

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕاگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بڕیارە سبەینێ 20ـی تەمموز 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق ڕەوانە بکات و بۆ ڕادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش، بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ نەوتەکە ڕادەست دەکرێت”

ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت عێراق بەپێی ھەمان ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکراوە و پەسەند کراوە ، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن و دواتریش ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

هاوکات ئەمرۆمیدیاکانی عێراق لە زاری بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە بڵاویانکردەوە، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئاب (کەمتر لە مانگێکی دیکە)، مووچەی مانگەکانی پێنج، شەش و حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

ڕۆژی پێنج شەممە 17ـی تەمموزی 2025 نوسراوی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق نێردرا بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەسەند کرا، دواتر ڕاستەوخۆ بڕیار درا پارەی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە بکرێت، بەوپێیەی کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە، پاشان بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت و تەواوی مانگەکانی تر تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەدرێت.

 
2025-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.