ئابوری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

نهانیوز-هەوالەکان

ئەمڕۆ شەممە 19ی تەمموزی 2025 ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 351 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت وبە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و 331 دۆلار بوو.

گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪30 باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی ٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 565هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 658 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 690هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە 755 هەزار دینارە

2025-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.