ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم: رۆژی یەکشەممە بەغدا 952 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 952 ملیار دینار وەکو مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران رەوانەی هەریم بکات.
ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 952 ملیار دینار پاره‌ی مووچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
بەوتەی سەرچاوەکە، لیستی مووچه‌ی مانگی ئایار ئامادەیه و هەفتەی داهاتوش دوای گه‌یشتنی لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران له‌لایه‌ن به‌غداوه وردبینی بۆ ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له زووترینكاندا ڕه‌وانه بكرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی نائاسیی دوێنێیدا بڕیاریدا به په‌سه‌ندكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕاسپێردراوه پاره‌ی مووچه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جێی باسیشە، له ده‌قی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كه دوێنێ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ده‌نگی له‌سه‌ردرا، هاتووه، ڕێکەوتنەکە تاوەکو 31ی 12ی 2025 کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی 2026 پێویستە ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت.
|