نها نیوز - هەواڵەکان
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆک کۆمار لەبارەی مووچە و داهاتی نەوت و نانەوتی کۆبوونەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمار بەڕێز عەبدولـڵەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە".
ئەوەش هاتووە "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوسۆزی خۆیان بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرەکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی (کوت) دەربڕی و جەختیان لەسەر پێویستیی هاوکاری تەواویان کردەوە، هەروەها بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە ئازار بەخشە بکرێت لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست".
هاوکات هەردوو سەرۆک لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسیان؛ لە بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی پتەوکردنی هاریکاری نێوان سەرجەم دەسەڵاتەکان و چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش درا، بەگوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان، سەبارەت بە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵی و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جگە لە تاوتوێ کردنی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاری کراوی خۆیدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانیان دەربڕینی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و سەرکۆنەی بۆردومانکردنی پێگەکانی دیمەشق"ـی پایتەختی سوریا لەلایەن قەوارەی "زایۆنی"ـەوە کرا و بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار بۆ سەروەری سوریا ناوبرا.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستوەتە روو، هەردوولا جەختیان لە پشتیوانیکردنی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە، بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە کاردانەوەکانی جەنگ و کارکردن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە و لوبنان، و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە گەلی فەڵەستین"ـی گەمارۆدراو لە کەرتی غەززە.