ئابوری

لە دارایی هەرێمەوە ناردنی مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7 ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

پاش ئەوەی هەرێم بەداواکارییەکانی بەغدا رازیبوو، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە. دوو سەرچاوەش ئاشکرایکردووە، لیژنەیەکی تایبەت بە نەوت پێکدەهێنرێت و ئەگەر هەیە مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7 بنێردرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی هەرێم کۆببیتەوە و بڕیار لەسەر ڕێککەوتنەکەی هەرێم بدات بۆ هەناردە و رادەستکردنی نەوت، ئەم کۆبوونەوەش دوای ئەوە دێت کە هەرێم بە داواکارییەکانی بەغدا رازیبوو.

لایخۆشیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە میدیاکانی راگەیاند "دەبێت بەغدا لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش خەرج بکات".

هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار ئاشکرایکرد "لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بۆ وردبینی نەوت و داهاتی هەرێم، ئەگەر لیژنەکە کارەکانی زوو تەواو بکات مووچەی مانگی شەش و حەوتیش دەنێردرێت".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، هەرێم بە داواکارییەکانی بەغدا رازیبوو بۆ رێککەوتن و بە گوێرەی رێککەوتنەکەش هەرێم رازیبووە کە مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات.
2025-07-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.