هەرێم رێککەوتنە سەرەتاییەکەی دوێنێ شەوی ئاراستەی بەغدا کرد
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی میدیای گۆڕان، هەرێمی کوردستان نوسراوێکی لەبارەی وردەکاری رێککەوتنەکەی دوێنێ شەوی رابردوو کە ئەنجامدرا؛ ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ کرد.
میدیا گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاندووە "هەرێمی کوردستان بە وردەکاریی ئەو رێککەوتنەی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە، ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە".
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە "ئەم رێککەوتنە دەبێتە بنەمایەک بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 و 6، بۆ مووچەی مانگەکانی دیکە هەردوو وەفدی دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر وردەکاری ئیدارەدانی دۆسییەی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەست بە گفتوگۆ دەکەن".
هەر بەگوێرەی میدیای گۆڕان، ئەمەریکا لە یەکەم رۆژی دانوستانەکانەوە چاودێری و بەشداریی کۆبونەوەکانی هەردوو وەفدی هەرێم و بەغدای کردووە.
|