نرخی زێڕ زیاتر لە 20 دۆلار بەرز بووەوە
نهانیواز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمموزی 2025، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە 20 دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪30 باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی 50 ٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 563 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 657 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 689 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 752 هەزار دینارە
|