نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
نها نیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ دووشەممە14ی تەمموزی 2025 هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 359 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی 30٪ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی 50٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 571 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 666 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 697 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 761 هەزار دینارە
|