ئابوری

بەغدا و هەرێم لەسەر پرسی تەوتین رێککەوتن

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راپۆرتی رەشنوسییان تەواو دەکەن و رۆژی سێشەممە لە ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. هاوکات سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات لەسەر پرسەکانی (داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەوتین) بەغدا و هەرێم رێککەوتن.

هاوکات ماڵپەڕەکە لەزاری سەرچاوەیەکیشەوە رایگەیاندووە "ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكە راپۆرتەکەی تەواو دەکات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات، بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بكرێت، کە سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت".

سەرچاوەکە وتوشیەتی "پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و رادەستکردنی (50%)ی هەرێم بە بەغدا رێککەوتنی لەسەر كراوە، نیمچە رێككەوتنیش لەسەر تەوتینكردن كراوە، هاوكات رێککەوتنیش کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".

هەربەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم،تاکە خاڵی ناکۆکی ماوەتەوە، پەیوەندی بەو بڕە هەیە کە هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، "حکومەتی فیدراڵی پێی وایە (46)هەزار بەرمیلە، لەکاتێکدا کوردستان داوای (65) هەزار بەرمیل دەکات، ئەگەری گەیشتن بە سازانیش هەیە پێش دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران".
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.