ئابوری

لەبارەی فەرمانە وەلائیەکە نها هەواڵی دڵخۆشکەر ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بڕیارە سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر فەرمانسالارییەکە کۆببێتەوە، پارێزەرێکی کەیسی مووچەی هەرێم لەبەغداش گەشبینی خۆی لەبارەی بڕیاردان لەبەرژەوەندی هەرێم بۆ مووچە نەشاردەوە و دەشڵێت "دادگای فیدڕاڵی هەموو دەسەڵاتێکی هەیە لەسەر وەستانی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی؛ مەگەر بڕیارێکی لەدادگا باڵاتر بیوەستێنێت".

بەکر حمەسدیق، پارێزەری کەیسی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغدا لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند "دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان دەسەڵاتێکی رەهای هەیە و هیچ رێگرییەک لەبەردەمیدا نییە؛ تەنیا یەک حاڵەت نەبێ ئەگەر هاتوو ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکە نەبێت".

دەربارەی بڕیارەکەی تەیف سامیش، ئەو پارێزەرە وتی "بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە وەستاندووە ئەمە پێچەوانەی دەستورە هەوەها پێچەوانەی ئەو یاسایانەیە کە گرنگی بەپێدانی مووچەی عێراق دەکات واتە یاسای "خدمە"، هەربۆیە پێم وایە دەرچوونی بڕیار لەم دۆخەدا دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی هەیە؛ ئەویش دەڵێت؛ بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی یان وەستاندنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی".

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا دیار نییە کە دادگای فیدراڵی "کۆدەبێتەوە یاخود نا".

پەیوەست بە دەرچوونی فەرمانسالارییەکەش بەکر حەمەسدیق راشیگەیاند "بەڵام هەموو دادوەرەکان گەڕاونەتەوە و نیسابی یاسایش تەواوە، بۆیە بەرای من بۆ سبەی دادگا دادەنیشێت مەگەر رێگریەکی لە دادگا باڵاتر بیوەستێنێت، وە گەشبینم کەلە بەرژەوەندی هەرێم بڕیار بدات".
 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.