ئابوری

ئەمڕۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە واژۆ دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی نیمچە فەرمی عێراق رایگەیاند، وا بڕیارە چەند کاتژمێری داهاتوو پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران واژۆ لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بکرێت.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی کە بەرۆژنامەی نیمچە فەرمی ناوەند دادەنرێت بڵاویکردووەتەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەری پرسی موچە چڕکراونەتەوە.

هەربەپێی رۆژنامەکە، رێککەوتنێکی مەبدەئی لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە، بە رادەستکردنی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەرێگای کۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ هێشتنەوەی 46 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و پاڵاوتنی.

لە هەواڵەکەیدا "سەباح" ئاشکراشیکردووەج چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکە واژۆ بکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەروو.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.