ئابوری

بەغدا سەقفی داواکارییەکانی لەدژی هەرێم بەرز دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بۆ ناردنی مووچە بەغدا چەند داواكارییەكی دیکە ئاراستەی هەرێم دەكات، بۆ ئەوەش جگە مووچە "نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو دەنێرێت". 

میدیاكانی عێراق ئاشکرایانکردووە، بۆ ناردنی مووچە بەغدا چەند داواكارییەك ئاراستەی هەرێم دەكات كە بریتییە لە:

- نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكرێت و نابێت لە 100 ملیار دینار كەمتربێت.

- رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.

- 120 هەزار بەرمیل نەوت بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان تەرخانبكرێت.

- 42 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ دەهێڵدرێتەوە.

هەر بەپێی ئەو میدیا عێراقیانە، لەبەرامبەردا بەغدا نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو دەنێرێت.
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.