ئۆپێك بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دا
نها نیوز - هەواڵەکان
ماڵپەڕی ئۆپێک بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌شت وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك رێككه‌وتنیان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی ئابدا راگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی ئۆپێك پڵەس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد "ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌شت وڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوەکەمان رێككه‌وتنیان بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی ئابدا به‌بڕی 548 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانی بازاڕ".
وڵاتەکانی (سعودیه، روسیا، عێراق، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، كوه‌یت، كازاخستان، جه‌زائیر و عومان)، پابه‌ندبوونیان به سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت له‌ژێر رۆشنایی بنه‌ما ته‌ندروسته‌كانی ئێستای بازاڕی نه‌وت و ئاسۆی سه‌قامگیری ئابووری جیهانی و ده‌ستكاریكردنی به‌رهه‌مهێنانیان دووپاتكرده‌وه".
ئاماژەی بەوەشدا "دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه، جه‌زائیر رایگه‌یاند كه له مانگی ئابه‌وه پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو به نزیكه‌ی 12 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد ده‌كات".
ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی ئۆپێك پڵەس كه پێشتر له مانگه‌كانی نیسان و تشرینی دووه‌می 2023 ده‌ستكاریی خۆبه‌خشانه زیاتریان راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به‌شێوه‌یه‌كی مه‌جازی كۆبوونه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه به بارودۆخ و ئاسۆی بازاڕی جیهانی.
ئه‌و گروپه نزیكه‌ی نیوه‌ی نه‌وتی جیهان ده‌نێرێته بازاڕه‌كانه‌وه و له ساڵی 2022ه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی بازاڕ. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی له‌بار و گۆڕانكارییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان و شه‌ڕه‌كان كه ده‌ستیان كردووه به كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دابینكردن، وایكردووه ئۆپێك ستراتیژی خۆی رێكبخات و پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان سوك بكات.
بڕیاره ئه‌و هه‌شت وڵاته له 3ی ئابی 2025 كۆببنه‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مانگی ئه‌یلول دیاری بكه‌ن.
|