نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ی تەمموزی 2025، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە کاتی داخستنی بازڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی 100 دۆلار بە 141 هەزارو 100 دینارە، دوێنێ ئێوارە بە 141 هەزار و 200 دینار بوو.
- نرخی 100 یۆرۆ بە 163 هەزار و 539 دینار.
- نرخی 100 پاوەن بە 189 هەزار و 502 دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی 100 دۆلار بە 3 هەزار و 947 لیرەی تورکیە.
- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 1 هەزار و 820 دینار.
|