نرخی زێڕ دابەزی
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تەمموزی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 4 دۆلار نزمبووەتەوە.
ناجێگیری نرخی زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ دێت لەسەر بانکی ناوەندیی ئەمریکا، ئەمەش نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 566 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 661 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 691 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 755 هەزار دینارە
|