نرخی زێڕ دابەزی
نهانیو-هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 4ی تەموزی 2025 نرخی زێڕ لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان دابەزینی تۆمارکرد کە نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ ئەمڕۆ بە 3 هەزار و 340 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 3 هەزار و 350 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە (757) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە (692) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە (662) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە (567) هەزار دینارە.
گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ دوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت کە داوای لە جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کردبوو دەستلەکاربکێشێتەوە، تاکو کەسێکی شیاوتر جێگەی بگرێتەوە.
|