نها نیوز – هەواڵەکان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بریارە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی عێراق، ناوچه‌كه و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وە ولەو کۆبوونەوەیە دا، بڕیاری ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستانی لێبدرێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی مووچه ده‌ربڕیوە به‌ڵام وتویه‌تی، چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆببێته‌وه.
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە مووچە کۆبوەوە، لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم رایگەیاند، مەسەلەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کراوەتە مەرج بۆ ناردنی مووچەی هەرێم ".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، رێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەرێم و بەغدا کراوە و لە ئێستا دا بۆ مووچە، چاوەریی ئیمزای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کە واژۆ لە سەرئەو رێککەوتنە بکات کە لە نێوان هەرێم و بەغدا ئامادە کراوە.
کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی 2014 لەوکاتەی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتیدا، بەڵام لەسەر سکاڵای بەغدا لە 25ی (ئازار/3)ی 2023 بە فەرمانی دادگای پاریس هەناردەی نەوتەکە ڕاگیراو لەوکاتەوە تائێستا لەنێوام هەردو حکومەت بوەتە گرێ کوێرەو نەتوانراوە بکرێتەوە.