نرخی زێڕ بەرز بووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەمموزی 2025، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و 339 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی 17 دۆلار بەرزبووەوە.
ناجێگیری نرخی زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست بدات.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 696 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 760 هەزار دینارە
|