هەرێم و بەغدا رێککەوتن و ئەمڕۆ بڕیار لەناردنی مووچەی مانگی پێنج دەدرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر مووچەی مانگی پێنجی هەرێم دەکرێت.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی پارتی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە نها نیوزی وت "شاندی هەرێم گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان و رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا تەواو بووە".
ئاشکراشیکرد "چاوەڕوانین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی پێبێت و بڕیار لەسەر واژۆکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم بکات".
دووبەردانی جەختیشی کردەوە "ئەمڕۆ ئەنجومەنی بەغدا واژۆ لەسەر مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردساتان دەدات، ئەمڕۆ هەواڵەکان دڵخۆشکەرن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پێنج رۆژ لە کۆبوونەوەی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە هەولێر و لە بەغدا، بەوتەی شێروان دووبەردانی؛ گەیشتن بە رێککەوتن.
|