ئابوری

ئەمڕۆ سودانی بڕیاری کۆتایی لە ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، وا بڕیارە گفتوگۆ لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
 
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای  پارتی راگەیاند "حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.  بەڵام تائێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە، بە وردیش نازانرێت چ ڕۆژێک پارەکە دەنێردرێت".
 
هاوکات بەرپرسێکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بەهەمان میدیای وت "ڕادەستکردنی 50% داهاتی ناوخۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانە، هەر بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیران بدرێت کاری لەسەر دەکەین. تایبەت بە لیستی مووچە و تەوتین و کێشە تەکنیکیەکانیش هیچ کێشەیەک نەماوە، وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەی هەژماری منی لە جیاتی تەوتین قبووڵ کردووە".
 
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش "ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کەلە بەغدان لەگەڵ وەزارەتی نەوت گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی دەربارەی شێواز و قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت و پارەی کۆمپانیاکان، بڕیاریشە ئەو شاندە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران و لیژنە ڕاوێژکارییەکانی حکومەتی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی کۆببنەوە، بۆ ئەوەی دووبارە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کێشەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.