ئابوری

حکومەتی کاربەرێکەر "تەسلیمی" بەغدا بوو، نەوت و داهات رادەست دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادەیە پابەندیی یاسا و دەستوور ببێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی لەگەڵ بەغدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبەغدا، سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات: "حكومەتی هەرێم پابەندە بەگوێرەی یاسا و دەستوور سەرجەم كێشەكانیان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكەن".

لەو ڕاگەیاندراوەدا ئەوەش هاتووە: "فواد حسێن، جێگرى سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد کۆبووەتەوە و ئەنجامی گفتوگۆکانى ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغداد و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی یاسا و دەستوور تاوتوێکردووە".

فارس عیسا جەختى کردووەتەوە لەسەر پابەندبوونى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم کردووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا بەتایبەتیش پرسی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ بە حکومەتی عێراق کە ئەمەش لە ڕێگای گفتوگۆى بونیاتنەر و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو حکومەت دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دوو مانگ لە ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەردوو حکومەت سەبارەت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ڕادەستکردنی داهات گەیشتبنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی و پێشبینیش دەکرێت لەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.