كاتی ناردنی مووچە راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و چاوەرێ دەکەین هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بگاتە هەرێمی کوردستان".
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، سبەی سێشەممە1ی تەمووز لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت وە تێیدا تەواوی پێشنیاز و کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکرێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت، "پێمانوایە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عیراق کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی مووچەی هەرێمەوە ئەنجام بدات و هەفتەی داهاتوو مووچەیەک بگاتە هەرێمی کوردستان."
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگاداریش سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند کۆنووسی نێوان هەولێر و بەغداد، بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەی نەوت ئامادەکراوە، سبەى لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق گفتوگۆ لەبارەى پرسەکە دەکرێت و بڕیارى لەسەر دەدرێت، چەند رۆژێکى دیکە هەناردەى نەوت دەسپێدەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایەله بەغدا لە ئهمڕۆ دوشهممهوه دهست بهرێكارهكانی خهرجكردنی موچهی مانگی (تهمموز/7)ی 2025ی خانهنشینانی سهربازی و شارستانی دهكرێت، خانهنشینان و فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان لهچاوهڕوانی رێكهوتنی كۆتایی ههولێر و بهغدان، بۆئهوهی موچهی مانگی (ئایار/5) وهربگرن.
|