نرخی نەوت دابەزی
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخی هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش روویان لە بەرزبونەوە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 63 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 14 سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتی برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 24 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشوتر نرخەکەی 24 سەنت دابەزیوە.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ئێوارەی هەفتەی رابردوو، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر، دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی کاتی ئاگربەستیان کردووە.
|