ئابوری

شاندێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا

نهانیوز-هەواڵەکان

شاندێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرسی نەوت کۆببنەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت "بە دڵنیایی هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە ، كێشەی مووچە چارەسەردەبێت".

میدیای پارتی رایگەیاند، وەفدێکی حکومەتی هەرێم،  بەسەرۆکایەتی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.

هاوکات، هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كۆمپانیاكانی بواری نەوت هیچ بیانوویەكیان نەماوە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و بەغدا و دەڵێت "تاوەكو هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەرنابێت".

هەروەها راشیگەیاند، گەشبینین كە هەرێم و بەغداد لەسەر پرسەكان دەگەنە رێككەوتن.

لە 25ی ئەیاری 2023وە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە. 
26ی حوزەیرانی 2025، شاندێکی تەکنیکی عێراق گەیشتنە هەرێمی کوردستان ولە چەند لایەنێکی پەیوەندیداری وەزارەتی دارایی، نەوت و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی پێکهاتبوون، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا تەواوکەری کۆبوونەوەکانی شاندەکەن لە هەرێمی کوردستان".

2025-06-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.