نرخی زێڕ دووبارە دابەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهان نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بۆ سێ هەزار و 274 دۆلار دابەزی.
هاوکات یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به 650 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 به 556 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 به 742 هەزار دینارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە شارەزایانی ئابووری دەڵێن دابەزینی نرخی زێڕ بە هۆی ئارامبوونەوە و کۆتایی هاتنی ململانێکانی ئیسرائیل و ئێران و هاوکات ڕێکەوتنی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چینە.
|