ئابوری

نرخی زێڕ دادەبەزێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی27ی حوزەیرانی 2025 نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی کە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 3 هەزار و 296 دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 3 هەزار و 335 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 748 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 685 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 654 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 560 هەزار دینارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە شارەزایانی ئابووری دەڵێن دابەزینی نرخی زێڕ بە هۆی ئارامبوونەوە و کۆتایی هاتنی ململانێکانی ئیسرائیل و ئێران و هاوکات ڕێکەوتنی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چینە.

 
2025-06-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.