ئابوری

نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 68 دۆلار بەرزبووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە نزیکەی 68 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی حوزەیرانی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 65 دۆلارو 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

راپۆرتی کارگێڕیی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا 5.8 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە کە بە واتای ئەوە دێت خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیادیکردووە.

شرۆڤەکاران پێیان وایە، نیگەرانیی بازرگانان لە داهاتووی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت داناوە.

 
2025-06-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.