ئابوری

نرخی زێڕ دابەزی

نهنایوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە 25 حوزەیرانی 2025، دوای هێرشەکانی دوێنێ ئێوارەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 326 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر و دواتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئاگربەستیان ئەنجامداوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە 18 بە 567 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 21 بە 662 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 22 بە 692 هەزار دینارە

زێڕی عەیارە 24 بە 757 هەزار دینارە


2025-06-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.