سبەینێ بڕیار لەبارەی مووچەوە دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی مووچەی مووچەخۆرانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە" سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت".
سەرچاوە باڵاکە دەشڵێت" بڕیارە حکومەت مووچەی مووچەخۆران لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەشبکات، بەڵام هیچ بژاردەیەك بۆ بڕین یان كەمكردنەوەی مووچە نییە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت.
|