ئابوری

نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار فڕی

نهانیوز-هەواڵەکان

دوابەدوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ وەستانی شەڕی ئێران-ئیسرائیل، بەهای دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025  لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕدا بەرز بووەوە.

نرخی 100 دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 141 هەزار و 250 دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 144 هەزار و 100 دینار بوو.

 
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.