ئابوری

دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبوەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

هاوکات لەگەڵ ئەگەری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دینار دابەزی ونرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیران 2025 نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:

100 دۆلار بەرامبەر بە 142 و 100 دیناری عیراقیە.

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 160 هەزارو 250 دینارە.

100 پاوەن بەرامبەر بە 190 هەزار دینارە.

100 دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و 850 لیرەی توركییە.

100 دۆلار بەرامبەر 7ملیۆن و 600 هەزار تمەنی ئێرانییە.

بەهۆی شەڕەوە مامەڵەکردن لە بازاڕی فیزیکیی دراو لە ئێران کەمیکردووە و مامەڵەکان بە زۆری لەڕێگەی ئۆنلاین و لە گرووپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەڕێودەچێت.
  
بەپێی شرۆڤەکاران، کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا بووەتە هۆکار بۆئەوەی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار خۆڕاگر بێت و دانەبەزێت.

 
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.