نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە
نهنایوز-هەواڵەکان
لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلارو 50 سونتە لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو 1 دۆلار بەرزبوەتەوە.
جگە لە نەوتی برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە 75 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 98 سەنت بەرزبوەتەوە.
شرۆڤەکارانی بازاڕی نەوت پێیانوایە، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت هەیە. بەتایبەتی نیگەرانی هەیە ئێران وەک کاردانەوە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا گەرووی هورمز دابخات کە 20٪ـی نەوتی جیهانی پێدا دەگوازرێتەوە.
جگە لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز، ئەگەری بە ئامانجکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
|