پەرلەمانتارێک بەفیڕۆچوونی بڕێکی زەبەلاح لە بودجەی عێراق ئاشکرا دەکات
نها نیوز- هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات، له‌م دۆخه‌ی ئێستا كه لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لۆژیكی هێز فه‌رمانڕه‌وای دۆخه‌كه‌یه، گله‌ییكردن و په‌نابردن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه، دەشڵیت: " له عێراقی نوێ‌دا له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ، لانی كه‌م زیاتر له 100 ملیار دۆلار بۆ لایه‌نی سه‌ربازی خه‌رج كراوه و نازانرێت لەچی خەرج کراوە".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له نووسینێکیدا دەڵێت: "حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌رده‌وام گله‌یی و گازانده له ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێز له سه‌روه‌ریی ئاسمانی عێراق ناگرێت و فڕۆكه‌كانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئێران مووشه‌كباران ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت مووشه‌كه‌كانی ئێرانیش هه‌ر به ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئیسرائیل مووشه‌كباران ده‌كه‌ن"."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "له‌م دۆخه‌ی ئێستا له عێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه كه لۆژیكی هێز فه‌رمانڕه‌وای دۆخه‌كه‌یه، گله‌ییكردن و په‌نابردن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵكو وڵاتانی دونیا له رێگه‌ی پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا و هێزی سه‌ربازیی خۆیان، وڵاتانی دیكه ناچار ده‌كه‌ن رێز له سه‌روه‌ریی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بگرن. به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر په‌رله‌مانتارێك گوتوویه‌تی، سیسته‌می به‌رگریی عێراق توانای خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆترێكیشی نییه".!
مەریوان قەرەنی کە هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه، بەفیرۆچوونی داهاتێکی زەبەلاعی عێراق لەبواری سەربازی دەخاتەڕوو و دەڵێت: "له عێراقی نوێ‌دا له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ، لانی كه‌م زیاتر له 100 ملیار دۆلار بۆ لایه‌نی سه‌ربازی خه‌رج كراوه، ئه‌مه بابه‌تی مووچه و هه‌ندێك تێچوویش هه‌ر له خۆی ناگرێت".
ئەو پەرلەمانتارە، جەرجییەکانی حکومەتی عێراقی لە بواری سەربازیدا بەم جۆرە ڕوونکردووەتەوە:
-له 2004 تا 2009: بڕی 11.32 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
-له 2010 تا 2015: بڕی 36.47 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه
2016 -تا 2019: بڕی 27.31 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی له عێراق خه‌رج كراوه.
-له 2020 تا 2023: بڕی 21.58 ملیار دۆلار له عێراق بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
-له 2023 تا ئه‌مڕۆش ده‌یان ملیار دۆلار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خه‌رج كراوه.
بەم جۆرە ئەوە دەخاتەڕوو کە: " له ماوه‌ی ئه‌و 21 ساڵه‌ی رابردوودا، زیاتر له 100 ملیار دۆلار له عێراق ته‌نیا بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژماره‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ش ناگرێته‌وه كه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج كراوه و به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌قه‌بڵێندرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌و پاره‌یه بڕیار بوو سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پێشكه‌وتوو، چه‌كی به‌رگریی پێشكه‌وتوو بكڕدرێت، كه‌چی عێراق ته‌نیا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (F16)ی ئه‌مریكی كڕیوه، ئه‌ویش به‌شی هه‌ره‌زۆری فڕۆكه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی چاككردنه‌وه (صیانه) له‌كار كه‌وتوون"."
قه‌ره‌نی راشیگه‌یاندووه: "ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك زیاتر له 100 ملیار دۆلار له بواری سه‌ربازی خه‌رج بكات، چۆن له ڕووی دێ گازانده بكات و نه‌توانێت به‌رگریی له ئاسمانه‌كه‌ی بكات؟ یانیش ئه‌و پارانه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی هه‌موو ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه له عێراقدا، دزراون و كه‌س نازانێت ئه‌و زیاتر له 100 ملیار دۆلاره چی به‌سه‌ر هاتووه و به كێ دراوه؟"."
|