زانیاری نوێ لە سەر مووچەی مانگی پێنج ئاشکرا بوو
نها نیوز – هەواڵەکان
نزیکەی 50 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و وتەبێژی حكومەتی کاربەرێکەری هەرێم دەڵێت" سەرۆکی حکومەت نامەیەكی بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە سەبارەت بە موچەی موچەخۆران".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی پێش دوو ڕۆژ نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت "بەم نزیکانە دادگای فیدراڵی کۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن".
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایگەیاند، ئەگەری هەیە سبەینێ دادگای فیدراڵی لە سەر پرسی مووچە کۆ ببێتەوە.
هاوکات ،غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی هەرێم دڵخۆشکەر دەبێت و کارەکە لەسەر کات ماوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی 28ی5ی 2025، حکومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە هەرێم بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوایان کرد خەرجکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربکات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
|