زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنجەوە راگەیێندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات و هیچ بڕیارێك بۆ ناردنی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا.
ئەمیندارتێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی یلاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و ژمارەیك بڕیار دەركراوە، كە نزیكەی 14 بڕیارن، بەڵام هیچ بڕیارێكیان تایبەت نین بە هەرێمی كوردستان و مووچەی مووچەخۆران.
لە 28ی ئایار بەغداد بە پاساوی تەواوبوونی پشکی هەرێمی کوردستان خەرجکردنی مووچەی راگرت و ئەوەش پەیوەندییەکانی بە تەواوەتی ئاڵۆز کرد، دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوای فەرمانسالاری دادگاکەیان کرد بۆ خەرجکردنی مووچە و جەختکردنەوە لە بڕیارەکانی 21ی شوباتی 2024 کە تێیدا لەسەر سکاڵای چەند پارێزەر و هاونیشتمانییەک، هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەولێری بە دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا پابەندکرد.
|