ئابوری

تەیف سامی مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی هەرێم ئاشکرا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دارایی عێراق مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت" حکومەتی هەرێم پێویستە داهاتی نەوتی و نانەوتی بنێرێت و تەوتین جێبەجێ بکات".

وەزارەتی دارایی عێراق بلاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تەیف سامی وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ گرووپێک لە هاووڵاتییان کە خۆیان وەک "خەڵکی ناڕازی" ناساندووە و دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی مەرجی ناردنی مووچەی ئاشکرا کردووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، پێویستە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ پەلەکردن لە بەجێکردن [بەبانکیکردن]ـی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرج بکرێت.

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.