ئابوری

دارایی هەرێم چوار بڕیاری قورس بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەردەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بە نووسراوی فەرمی چوار بڕیاری نوێی لەبارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەکردووە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە سەرباری لێبڕینی 10%ی خانەنشینی، 3%ی دیکە لە مووچەکانیان دەبڕدرێت وەک قەرەبووی 10 ساڵی ڕابردوو کە لەو ماوەیەدا کەمتر و 7% لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند: " لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشدا، لێبڕینی 3% ناکرێت، بەڵام لە مانگی حەوتەوە ئەو پڕۆسەیە دەست پێدەکات و سەرجەم مووچەخۆران دەگرێتەوە".

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، لێ بڕینەکە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە 1-1-2014ەوە تاوەکو 30-6-2024 دەبێت.

ئەوەش هاتووە، هەموو فەرمانبەر و خانەنشینێک بەپێی یاسای خانەنشینیی عێراق 3% لە مووچەکەی دەگێڕدرێتەوە وەک قەرزێک لەسەریان، قەرزەکەش بۆ فەرمانبەران بە سێ ساڵ و بۆ خانەنشینان بە پێنج ساڵ وەردەگیرێتەوە و مانگانە جگە لە لێ بڕینی خانەنشینی، بڕێکی دیکە لە مووچەکەی وەک قەرەبووی ئەو ساڵانەی کەڵەکەبووە دەبڕدرێت.

پێشووتر، لە هەرێمی کوردستان لێ بڕینی خانەنشینی 7% بوو، بەڵام دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان لەگەڵ عێراق کە لە مانگی یەکی ساڵی 2024ەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا.

جێی ئاماژەشە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی 2014ـەوە دەرچووە لێ برینی مووچە بۆ خانەنشینی 10% یە و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەبێت قەرەبووی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو بکەنەوە و مانگانە بڕێک لە مووچەکەیان دەبڕدرێت.
2025-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.