ئابوری

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردووی خۆی

نها نیوز- هەواڵەکان

نرخی نەوت، بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردووی خۆی.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
دوێنێ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنت 70 دۆلاریشی دەرباز کرد، ئەمەش بەهۆی ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ستافی باڵیۆخانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بووە هۆکار بۆ ئەوەی هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس بەڕێژەی 4٪ بەرزببنەوە.

2025-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.