ئابوری

نها وادەی دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە 2025 ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق باس لەوە دەکات، حکومەتی عێراق درەنگتر لە وادەی خۆی خشتەی بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2025 دیارینەکراوە و دەشڵێت "ئەگەرێک هەیە خشتەی بودجەی ئەمساڵ بکەوێتە ساڵی داهاتووەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوزی وت: "حکومەتی عێراق درەنگتر لە وادەی خۆی خشتەی بودجەی تەواوکردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، دەبوایە شەش مانگ لەومەوپێش خشتەی بودجەی ناردبایە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە".

ئەو پەرلەمانتارە لەو بارەیەوە وتیشی: "هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و لە ئێستادا پەرلەمان لە پشوودایە تاوەکو مانگی داهاتوو، ئەگەریش بەم زوانە خشتەکە دەنگی لەسەر نەدرێت".

لە وتەکانیدا سیپان ئاشکراشیکردووە "بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە، مانگی 11 دوا دەرفەتە و ئەگەر پەرلەمان تا ئەو وادەیە کۆنەبێتەوە، دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە دەکەوێتە ساڵی 2026، ئەوکاتیش دەنگدان لەسەر خشتەکە هیچ بەهایەکی نامێنێت چونکە ئەو خشتەیە بۆ ساڵی 2025 بووە


2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.