ئابوری

مەسرور بارزانی: بڕیاری راگرتنی مووچە ناڕەوا و نایاسایی و نادەستوورییە

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وتی" بەشێوەیەکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری،  حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانی داوە".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند"  بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیەکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی خەڵکی کوردستان نابن.

مەسرور بارزانی وتیشی" بەغدا دەیەوێ فشاری زیاتر بخاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵام سەرکەوتوو نابێت و پشتیوان بەخوا هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت".
 
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.