پرسی مووچە کەوتە ئاڵۆزی قوڵتر و دەگەیەندرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان
نها نیوز- هەواڵەکان
پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەبرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگرتووەکان و لەوێ پرسەکە تاوتوێ دەکرێت.
لەو بارەوە، ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان، دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق سازدەکات.
ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە تەوەر و باسەکانی کۆبوونەوەکە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.
|