ئابوری

چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان، هەرێم بە سەرچاوەی درووست کردنی  کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەزانێت و دەڵێت "ئۆباڵی قەیرانەكە لە ئەستۆی هەرێمە".

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی " العربي الجدید"ی قەتەری رایگەیاند ، بەغداد مەبەستی برسیکردنی گەلی کورد نییە لە هەرێم و، ئۆباڵی بەرپرسیارێتی قەیرانەکەش لە ئەستۆی هەولێرە.کازمی دەشڵێت "پێویستە حكومەتی هەرێم داتاكانی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان ئاشكرابكات، ئەمە جگە لە داتای دەروازە سنورییەکان و باجەکان".

جەختیش لەوە دەکاتەوە، بەغداد بەشێوەیەكی بەردەوام داوای له حکومه تی هەرێم کردووه مووچەی فەمانبەران تەوتین بکات، بۆ ئەوەی هاوتای مووچەخۆرانی تری عێراق بن و مووچەكانیان نەبێتە بارمتەی مەزاجی سیاسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

کازمی لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، تەوتیكردنی مووچە زۆرێک لە کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات و كۆتایی بە ئاستەنگەكانی بەردەمی دەهێنێت.


2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.