ئابوری

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی 12 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 65 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

تووندبوونەوەی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، دەتوانێت لە کۆتاییدا ببێتە هۆکار بۆ گەمارۆی زیاتری ئێران و کەمکردنەوەی نەوتی ئێران لەنێو بازاڕدا. ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت داناوە.

شارەزایان باسلەوەدەکەن، رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین، ئاسۆی ئابوریی جیهان بەهێزتردەکات و خواست لەسەر نەوت بەرزدەکاتەوە.

 
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.