ئابوری

زانیاری نوێ لەسەر کێشەی مووچەی هەرێم ئاشکراکرا

نها نیوز- هەواڵەکان

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها پەیوەست نییە بە مووچەی موچەخۆران، بەڵکو لەبنەڕەتدا پەیوەندیدارە بە کێشەی قووڵی دەستوورییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق کردووە و بڵاویکردووەتەوە، عێراق ساڵانە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بۆ کەرتی کارەبا خەرج دەکات و کۆی گشتیی خەرجکراوەکانی ئەم کەرتە لە ساڵی 2003ـوە گەیشتووەتە نزیکەی 200 ملیار دۆلار بەبێ ئەوەی هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست بهێنێت.

لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە ڕۆژنامەکە ئاشکرای دەکات کە ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر، تەنیا لەسەر مەسەلەی گواستنەوەی پارە یان پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا پەیوەندیی بە کێشەیەکی دەستووریی قووڵەوە هەیە کە پەیوەندی بە سروشتی سیستەمی فیدراڵییەوە هەیە لەعێراق.

سەبارەت بە هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراقیش (شەرقولئەوسەت) ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2003ەوە، چینی سیاسی هەست بەهەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دەکات بۆسەر پێگەی خۆی، لەژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە ناوچەییە بەرچاوەکانی دەوروبەری عێراق، بەتایبەتی ئەوەی لە چەندین وڵاتی ناوچەکە ڕوودەدات و هەروەها سیناریۆی شاراوە سەبارەت بە داهاتووی ئێران.
2025-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.