شکستی نەوتی عێراق لە ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز- هەواڵەکان
ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، هه‌نارده‌ی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر 21 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌میكردووه كه به تێكڕا گه‌یشتبوه 235 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگەیاند: " تێكڕای هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له نۆ وڵاتی گه‌وره‌وه گه‌یشتوه‌ته 5 ملیۆن و 491 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر 309 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به تێكڕا گه‌یشتوه‌ته 214 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر 21 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌میكردوه كه به تێكڕا گه‌یشتبوه 235 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
ئیداره‌ی وزەی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە:" گه‌وره‌ترین داهاتی نه‌وتی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له كه‌نه‌داوه بوه به ڕێژه‌ی سێ ملیۆن و 519 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له دوای ئه‌ویش سعودیه دێت به ڕێژه‌ی 578 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، پاشان بەڕازیل به تێكڕای 409 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، مه‌كسیك به ڕێژه‌ی 387 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها كۆڵۆمبیا به ڕێژه‌ی 387 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا دێت".
|